سامسۆن پابەندە بە بەشداریکردن لە گۆڕانکاری بەردەوامی حوکمڕانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق. پابەندبوونمان بریتییە لە پەرەپێدان، جێبەجێکردن، پشتگیریکردن و پاراستنی چارەسەری نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا بۆ بەڕێوەبردنی هەموو جۆرە کارێک. بۆ ئەم مەبەستەش تیمی سامسۆن پشت بە بەکارهێنان و جێگیرکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و چارەسەرەکان دەبەستێت.
پەرەپێدانی چارەسەری ئایتی بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت لە هەردوو هەرێمی کوردستان و عێراق. دابینکردنی چارەسەری نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا و ئامێری ئەلیکترۆنی و ئیکسسوارات لە براندە بەرهەمهێنانە ڕێزدارەکانەوە، بە کوالێتی بەرز و تێچووی کێبڕکێکار. ڕێکخستنی خولی ئەکادیمی بۆ ڕێکخراوە پێشەنگەکانی تەکنەلۆژیا و پیشەگەرەکان بۆ ئەوەی ئەزموونەکانیان لەگەڵ ستافی ئایتی ناوخۆییدا بەیەکەوە باس بکەن.
متمانەی کڕیار لە پێش هەموو شتێکەوەیە و هەموو شتێکی تریش دوای ئەوە دێت. کوالیتی ئەوەیە کە سامسۆن بە باشترین شێوە دەیکات. چارەسەری کاریگەر بە تێچووی گونجاو. نوێترین تەکنەلۆژیا سادەترین چارەسەر بەرهەم دەهێنێت. یەکپارچەیی وا دەکات پڕۆژەکانی ئایتی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچن.
ڤێلا B120 - دەروازە سیتی 1، هەرێمی کوردستان عێراق، سلێمانی
info@samson.krd
+964 (770)667 0008
© 2024 Samson.All Rights Reserved